ئەنبارـINA
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار ئەمڕۆ هەینی رەتیکردەوەکە چەتەکانی داعش هیچ بەنزیخانەیەکیان لە قەزای روتبە سوتاندبێت. هەروەها چۆنیەتی روودانی ئەم رووداوەشی روونیکردەوە.
فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار فەریق رۆکن نۆمان ئەلزوبەیعی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند چەتەکانی تیرۆرستی داعش وێستگەی بیست وپێنچی بەنزین لەرۆژئاوای قەزای روتبە نەسوتاندووە هەروەکو لە دەزگاکانی میدیا باسیان کردووە.
هەروەها وتی: ئەوەی روویداوە رفاندنی ژمێریاری وێتسگەکەیە لەگەڵ دزینی سەرە ترێلەیەک.