هه‌ولێكى په‌رله‌مانى بۆ جۆراوجۆر کردنی سەرچاوە دارایەکان

سیاسی
  • 8-04-2022, 17:00
  • +A -A

    به‌غداد-INA-نەسار حاج
    ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئه‌حمه‌د تەها روبەیعی راگەیاند.پەرلەمان دەستی کردوە بە هەوڵدان بو دەست خستنی سەرجاوە دارایەکان, بەڕێگای یارمەتیدانی کەرتی وەبەرهێنان تا یارمەتی ئابوری وڵات بدات.
     روبەیعی بە ئاژانسی هەوالی عێراقی (INA ) راگەیاند  پەرلەمان هەوڵەکانی دەست پێکردوە لە ناو هولی پەرلەمان بو زیادکردنی سەرچاوە ئابوریەکانی عیراق, بۆ ئەوە تەنیا پشت بە داهاتی نەوت نەبەستێت,وتیشی لەبەر ئەو رەوشی سیاسی جیهان کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوە  و نزمبونی نرخی نەوت هەیە ,عیراق پشت بە رێژەیوکی کەمی داهاتی نەوت ببەستێنت.
    روبەیعی داوایش کرد پێویستە پشت بەسەرچاوەکانی دیکە ببەستین بە تایبەت کەرتی  کشتوکاڵی کەسەرچاوەیەکی گرنگی داهاتە, هەروەها وتی: لەوانەیە زۆرلەبەرهەمەناوخویەکان بەشی داهات پربکەنەوە, زۆر کارگە هەن کە لەکارکەوتونە ,ئەگەر هاتو جاکیان بکەینەوە وەبەربهێنین بە شێوەیەکی دروست یارمەتی وڵات دەدات تا ئابوریەکەی بەشێوەیەکی دیار پێشبکەوێت کە  گرنگی بە وەبەرهێنانی بیانی نەدرێت.
    وتیشی جەند سەرجاوەی تریش هەیە کە یارمەتی زیادبونی ئابوری وڵات دەدەن,لەوانە گەشتۆگۆزار ولایەنی ئاینی ئەگەربێتو بەشێوەیەکی رێکو پێک کار لەسەر بکەین سەرجاوەیەکی باش دەبن بو ئابوری وڵات,ئەگەر هاتو بە شێوەیەکی خێرا کاربکەن بو جێبەجێکردنی پرۆژەی دەربەندی ,فاو,کە یارمەتی دانی زور لە کەرتە لەکارخراوەکانی کارابکەتەوە.
    دیاریش کرد کە ساڵانە عیراق بە رێژەی %٩٠پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت,لە زور لایەنی تریش توانای هەیە بۆ دابین کردنی داهات جگە لە نەوت وەک  گەشتو گۆزار و دینی و دەربەندەکانی ئاو.
    دووپاتیش کردەوە کە پێویستە ئیرادەیەکی جدی هەبیت لە وەلات دا بو زیادکردنی سەرجاوەکانی خیر نەوتی,کەنارەدەریایەکانی  بو بەکارهێنانی بازرگانی لەگەل وەلاتانی تردا,جونکە عیراق پێگەیەکی ستراتیژی و جۆگرافی هەیە لەگەل رۆژهەلات و رۆژ ئاوادا, هەروەها ئاماژەشی کە سەرجاوەدارایەکان پێویستی بە کاری جدی  و یارمەتی دانی  هەیە بۆ ئەم مەبەستە و گەیشتن بەئەنجامی خوازراو.