بەغداد/INA
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کەپابەندبوونی ئەندامان بەڕێژەی بەرهەم هێنان کاریگەری هەبووە لەکەمکردنەوەی زیادەی نەوت لەبازاڕەکاندا ،ووتەبێژی وەزارەت (عاصم جیهاد) لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی خاوی عێراقی لەمانگی پێشوودابەرزترین ڕێژەی تۆمارکردووە و گەیشتووەتە (٣)
ملیۆن و (٢٤٤) بەرمیل لەڕۆژێکدا و داهاتەکەشی (١١٫٧)ملیاردۆلاربووە، ئاماژەی بەوەش دا کەبازاڕی نەوت هەمیشە لەژێر کاریگەری کێشە سیاسی و تەندروستیەکاندایەو دەبینین کە جەنگی ڕوسیاو ئۆکرانیا بووەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر نەوت بۆیە گازونەوت نرخیان بەرزبووەوە هەروەها
دەربارەی کۆبوونەوەکانی اوبک بڵاس ووتی کەمانگی جارێک وەیان بەگوێرەی ڕەوشی نەوت
دەبەسترێت وخشتەیەکیشی بۆ پشکەکان هەریەک لەئەندامان داناوە وعێراقیش چاودێری سەرجەم گۆڕانکاریەکان دەکات ،پێشووتریش وەزیری نەوت(احسان عبدالجبار)ڕایگەیاندبوو کەکۆششگەلێک لەئارادان بۆزیادکردنی داهاتەکانی نەوت
ئەویش بەپاڵپشتکردنی پەرلەمان
ڕوونیشی کردەوە کەهیواخوازین توانای زیادکردنی داهاتمان هەبێت بۆ یارمەتیدانیهەژاران ووەزارەتی کارەباو هەروەها دابینکردنی سووتەمەنی
لەهەمانکاتیشدا ئاماژەی بەوەدا کەوەزارەت لەکۆششدایە داهاتە نەوتییەکان زیادبکات بەشداریش بات لەجێگیرکردنی بازاڕی ووزە
وپشکی عێڕاق لە بازاڕەجیهانیەکاندا وگەشبینی خۆیشی خستە ڕوو کەڕێژەی نرخی نەوت زیاتر لەبەرزبوونەوەدابێت لەکۆتایی ئەمساڵدا