کەرکوک/ INA
ئەمرۆ ھەینی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و پردەکان لەپارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند پردی ڕووباری سەدر کە پارێزگاکانی کەرکوک و موسڵ و سەلاحەدین بەیەکەوە دەبەستێتەوە بەم نزیکانە تەواو دەکرێت.
قاسم بەیاتی بەڕێوەبەری فەرمانگەی ڕێگاوبان و پردەکانی پارێزگاکە لەلێدوانێکی تایبەتدا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ڕایگەیاند"پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی پردی ڕووباری سەدر لەسەر ڕووباری زابی خوارووی قەزای حەویجە دەست بەکارکردن کراوە"، وتیشی:" بەشی ڕێگاوبان و پردەکان چاوەڕێی ڕەزامەندی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنن بۆ پڕۆژەکە و پێشبینشی کرد ئەم هەفتەیە تەواو بێت.
ھەروەک وتیشی: "پرۆژەی ئاوەدانکردنەوەی ئەم پردە بە قەرزی دارایی فریاکەوتنی ئەڵمانیا دەبێت و پردێکی گرنگە وەک ئەوەی پارێزگای کەرکوک بە پارێزگاکانی نەینەوا و سەڵاحەدینەوە دەبەستێتەوە بە زاب" و روونیشیکردەوە: "دواکەوتنی ئاوەدانکردنەوەی پردەکە لە ساڵی 2016وە بەھۆی کردە تیرۆرستیەکانەو بوە ، ھەروەک ھۆکارێکی دیکەی گەراندەوە بۆ رۆتینیاتی ئیداری لایەنی پەیوەندیدار .