بهغداد - INA
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی 53 ئاوارە گەڕانەوە بۆ ناوچەكانیان لەپارێزگای سەلاحەدین.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لەراگەیەنراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە: وەزیری كۆچ و كۆچبەران بەوەكالەت عوسمان غانمی داوای بەردەوامبوونی پشتیوانی بۆ ئاوارەكان و بەدواداچوونی پێداویستی و داواكارییەكانیان كرد تەنانەت دوای گەڕانەوەیان بۆ ناوچە ڕەسەنەكانی نیشتەجێبوونیان.
وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران لەراگەیەنراوێكدا باسی لەوەشكردوە، ئەو 14 خێزانە پێكهاتون لە 53 ئاوارە و لە كەمپی ئاشتی شاری سلێمانییەوە و بۆ ناحییە یەسرب لە پارێزگای سەڵاحەددین گەڕێنراونەتەوە.
هەر لە راگەیەنراوەكە هاتوە، پرۆسەی گەڕانەوەی ئاوارەكان بەردەوام دەبێت و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانیش بەردەوام دەبێت لە دابینكردنی پێداویستی ئاوارەكان لە ناوچەكانی خۆیان.