بەغداد / INA
دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیهكان ئەمڕۆ هەینی ڕێژەی ئاماری ئەو پارانەی ڕایگەیاند
کە لەماوەی (١٠) مانگدا لەکۆمپانیاکانی مۆبایلەوە دەستی کەوتوون،لەمبارەیەوە
سەرۆکی دەزگای جێبەجێکاری سەر بەدەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندی (علی المۆید) بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند کەژمارەی ڕاستەقینەی ئەوپارانەی دەستمان کەوتوون لەکۆمپانیاکانی مۆبایلەوە (٤٦٠)ملیاردینارە،ئاماژەشی بەوەدا کەئەم بڕەپارەیە کۆکراوەی دەمانگە ، بەڵام (١٤٠)ملیارەکەی دی کەپێشووتر ڕامان گەیاندبوو کۆکراوەی مانگەکانی دیکەیە".
هەروەها ڕوونی کردەوە کەئەم بڕەپارەیە لەقەرزو پێبژاردنەوە کۆکراونەتەوە لەماوەی (١٠)مانگدا".