هەولێر-INA
دوای نوێژی هەینی ئەمڕۆ بەهۆی كەم بارینی باران وترسی ووشكە ساڵی لەشارۆچكەی بەحركەی سەر بەشاری هەولێر رێورەسمی نوێژەبارانە ئەنجامدرا.
پهیامنێرى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(INA) رایگهیاند:"دوای نوێژی نێوەڕۆی هەینی لە شارۆچەكەی بەحركە ووتار خوێن وپێش نوێژی مزگەوتی بەحركە بە ئامادەبوونی نوێژ خوێنانێكی زۆری ئەم ناوچەیە ،نوێژی باران بارینیان ئەنجامدا،بەهۆی ترس لە ووشكە ساڵی و ئەم خوڵبارینەی دوو رۆژە هەرێمی كوردستان وعێراقی گرتۆتەوە،هەمویان دەستەكانیان بەرزكردەوە بۆ ئاسمان و داوایان لە خوای گەورەكرد بارانی رەحمەت ببارێ بەسەر وڵات بۆ مرۆڤەكان و دەغل ودان و ئاژەڵەكان،هیوایان وخواست لەبەر مانگی پیرۆزی رەمەزان،هەرزانی وخۆشگوزەرانی و بارانی رەحمەت ببارێ و نەمانی نەخۆشی وناخۆشی وئەم خۆڵبارینەش بەكۆتابێت.