ڕاوێژکاری کازمی ڕایدەگەیەنێت کەقەڵبەزەی مەزن نراوە لەبواری گێڕانەوەی سامانی گشتی

سیاسی
  • 8-04-2022, 11:40
  • +A -A

    بەغداد / INA
    ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران (مزهر محمەد صالح)
    دوولایەنی نیشتمانی سەرەکی  دیاریکرد کەکاردەکەن بۆپاراستنی سامانی گشتی وبەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی لەم جۆرە ،هەروەها لەلێدوانێکدا بۆئاژانسی هەواڵى عێراقی
    ڕایگەیاند کەئەم دوولایەنە یەکێکیان سندوقی تایبەتی گێڕانەوەی پارەکانە کە ئەنجومەنێکی باڵای هەیە وسەرۆکی دەستەی دەسپاکی نیشتیمانی سەرۆکایەتی دەکات 
    کەئەنجومەنێکی گرنگەو بەیاسای ژمارە(٧)ی ساڵی (٢٠١٩)
    کاردەکات کەهەموارکراوی یاسای ژمارە(٩) ی ساڵی(٢٠١٢).
    وتیشی ئەم یاسا تازەیە حکومەت پابەند دەکات کەڕێککەوتننامەی ئابووری مۆربکات لەگەڵ هەر دەوڵەتێکدا کە پارەوپولی عێراقی لەلابێت
    ئەویش بە واژۆ کردنی ڕێککەوتننامەی پێویست بۆگێڕانەوەی ئەو پارانە، ئەم ئەنجومەنەش لەم بوارەداهەنگاوی مەزنی ناوە
    هەروەها ووتی لایەنەکەی دی کەلەم بوارەدا دەست بەکارە (نووسینگەی بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارەوتاوانەکان 
     وتیرۆرە) کەکاردەکات بەپێی یاسای ژمارە (٣٩)ی ساڵی
    (٢٠١٥)کەدەزگایەکی پسپۆڕە لەم بوارەدا ولق و فەرمانگەی دیکەی
    هەیەو ئەنجومەنێکی باڵاشی هەیە کەستراتیژیەتەکانی بۆ دادەڕێژێت بەسەرۆکایەتی پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقی، هەروەها ڕوونی کردەوە
    کە نووسینگەکەیان پەیوەندی نێودەوڵەتی پتەوی هەیە وئەندامی رێکخراوی دراوی نێودەوڵەتیە و کاری ئەوەیە کەبەرەنگاری تاوانەکانی دارایی 
    ببێتەوە لەسەر ئاستی هەرێمی ونێودەوڵەتی.