بەدواداچون - INA
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا سزادانی هەشت كەس و 30لایەنی رووسی راگەیاند وەك بەشێك لە سزاكانی وڵاتەكەی بۆ سەر ئەو وڵاتە بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا بڵاویكردوەتەوە، لەچوارچێوەی سزاكانی وڵاتەكەی بۆ سەر روسیا بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا سزای هەشت كەسایەتی و 30لایەنی روسی دراوە كە لە بواری دروستكردنی كەشتی كاردەكەن لەناویاندا كارگەی یانتار.
هەروەها وتیشی، هاوكات سزاكان گەیشتونەتە نوسینگەكانی دیزاین و كارگەكانی تایبەت بە كەشتی و پێداویستیە دەریایەكان وەك دەزگای(ئالماز و روبین و كارگەی بالتیسكی).
هاوكات لەنێو ئەو كەسانەی كراونەتە لیستی سزادراوانەوە هەریەكە لە ( گیورگی بولتافچینكۆ و ئالێكسی راحمانۆڤ)هەن، كە دو بەرپرسی گەورەی بواری دروستكردنی كەشتین.
بەپێی بڕیارەكانی گەنجینەی ئەمریكا ئەمڕۆ 7ی نیسان/4 ، كۆتا رۆژی تەواوبونی مامەڵەكردنە لەگەڵ كۆمپانیای( الروسا) كە لەماوەی رابردودا سزاكانی بەسەردا سەپێندرابو.
جگە لە بواری كەشتی، سزاكانی ئەم جارەی ئەمریكا بوارەكانی پەیوەندی و ئینتەرنێتیشی گرتوەتەوە
سەرچاوە: ڕوسیا الیوم