هەولێر - INA
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی بانگەوازێك ئاراستەی هاوڵاتیان دەكات و تێیدا داوا دەكات لەماڵ بمێننەوە. لەوبانگەوازەدا جە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کرد. وەزیری تەندروستی رایگەیاند "تكایە ئەگەر زەروور نییە مەچنە دەرەوە، ئەگەر لە دەرەوەش بوون ماسك ببەستن".
وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆز و خۆڵ كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەناسەدان هەیە بەتایبەتی بۆ نەخۆشانی كە (رەبوو) یان (حساسیە) یان (هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە) یان (نەخۆشی دڵ) یان هەیە.