كەركوك - INA
بەشی ماددە هۆشبەری پارێزگای كەركوك دەستگیركردنی هەشت بازرگان و بەكارهێنەرانی مادە هۆشبەرەكانی لە ناویانیشدا ئافرەت هەیە راگەیاند.
لیوا ڕوكن ڕەئووف عەبدولكەریم بەڕێوەبەری گشتی ماددە هۆشبەرەكان لەوەزارەتی ناوخۆ ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند : بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوبەری پۆلیسی پارێزگای كەركوك و بەهاوكاری بەرێوەبەری پارستنی دەزگاكان كاوە غەریب عەبدولرەحمان و بە پشتگیری بەرێوەبەری گشتی ماددە هۆشبەرەكان لەوەزارەتی ناوخۆ مەفرەزەكانی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان هەشت بازرگانیان كە بارزگانیان دەكرد بە مادەی هۆشبەرەكان دەستگیركردووە كە ئافرەتیان تێدایە
ئەوەشی وت: "بەپێی فەرمانی دادوەری ڕێكاری یاسایی گیراوەتەبەر، لێكۆڵینەوەیە لەسەر كەیسەكە دەستی پێكردوە ڕەوانەی دادەگای تایبەت كراوە بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان بەپێی ماددەی (٢٨-٣٢) لە یاسای نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان"