دەستگیرکردنی (٣٠) ئاسیایی کەخوازیاری هاتنە ناوعێراق بوون بەشێوەیەکی نایاسایی

ئەمنی
  • 8-04-2022, 10:18
  • +A -A

    بەغداد /INA
    ئاژانسی هەواڵگری ڕایگەیاند کە(٣٠) هاووڵاتی بیانی دەستگیر کردووە کە  بەڕەگەز ئاسیایین و بەشێوەیەکی نایاسایی دزەیان کردووەتە ناو خاکی عێراق لەڕێگای پارێزگای میسانەوە
    ئاژانسی هەواڵگری لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقییە کەوتووە روونی کردەوە کەلەمیانەی ئەوچالاکیانەی پێیان هەڵدەستێت لەکۆنتڕۆڵ کردنی سنوورەکانی عێراق وقەدەغە کردنی هاموشۆی نایاسایی و دەسگیرکردنی ئەنجامدەرانی تاوانە ڕێکخراوەکان ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەنجام دراوە،جگەلەوەش سێ کەسی دیکەی دەسگیرکردووە کە کاری قاچاخچێتیان کردووەو ئەو 
    بیانیانەیان هێناوەتە ناو خاکی عێراقەوە،ووتیشی ئەم ئۆپەراسیۆنە پاش پێکهێنانی تیمێکی تایبەت ئەنجام درا وجەختیشی لەوە کردەوە کە
    ڕێکاری یاسایی دژ بەقاچاخچیەکان وئەوبیانیانە وەردەگیرێت.