بەغداد –INA
وەزیری تەندروستی هانی عیقابی دووپاتیكردەوە كە وەزارەتی تەندروستی توانای كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونەوەی پەتاكەی كۆرۆنای لەوڵاتدا هەیە هاوكات ،بەڵام گۆڕانی كەش و هەوا بۆتەهۆی زیادبوونی نەخۆشی شێرپەنجە.
عیقابی لە درێژەی قسەكانیدا لە ئاهەنگی ڕۆژی جیهانی تەندروستی و 30هەمین ساڵیادی بوونی رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عێراق، كە ئاژانسی هەواڵی عێراق لە ئاهەنگەكە ئامادەبوو وتی: كادرانی وەزارەتی تەندروستی قوربانیان داوە بۆ پێشخستنی كارەكانیان و ڕزگاركردنی ژیانی هاوڵاتیان" و وتیشی: "ئێمە توانیمان كۆنتڕۆڵی ئەو پەتایە بكەین".
وەزیری تەندروستی وتیشی" عێراق بەهاوكاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی توانیویەتی راهێنان بە كاردرانی وەزارەت بكەن و وەزارەتی هەوڵی زۆری داوە لەكردنەوەی نەخۆشخانەكان و قەریوەڵەی جۆری باش هەروەها توانیویەتی كە كاریگەری هەبێت كەم كردنەوەی رێژەی مردن بەو پەتاییە.
لەسەر نەخوشی شێرپەنجە و زیادبوونی ژمارەی تووشبووان، عیقابی جەختی لەوە كردەوە كە "گۆڕانكارییەكانی ئەم دواییەی كەش و هەوا كاریگەری خراپی هەبوو بەسەر هەموو وڵاتاندا و ئەمەش دەبێتە هۆی زیادبوونی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە و بۆیە بە هۆیەوە مردن زیادبووە بە نەخۆشی شێرپەنجە.
وتیشی: "لە ئەمساڵدا هەوڵێك هەیە بۆ گۆڕینی هەندێك سیستمی تەندروستی و دەستكردن بە بیمەی تەندروستی بۆ جێكردنەوەی ژمارەیەكی زۆر نەخۆش لە نەخۆشخانەكاندا.