بەغداد - INA
وەزارەتی نەوت لەبارەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمەوە كۆبوەوە وتاوتێ ئەوە پرسەی كرد.
لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەستی كەوت تیدا هاتووە " وەزارەتی نەوتی بە ئامادەبوونی ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل چوارەمین وۆركشۆپی تایبەت بە تاوتێكردنی پیشەسازی نەوت و گاز لە هەرێم كۆبووەوە" " كە جێگری سەرۆكی كۆمپانیای نەوتی نیشتیمانی ئامادەی بو، گفتوگۆیەكی بەراوردكاری لەنێوان(گرێبەستی خزمەتگوزاری و گرێبەستی هاوبەشی لەبەرهەمهێنان)كرا و پێداچونەوە بە گرێبەستەكانی هەرێم كرا كە بەشێوەی گرێبەستی هاوبەشی ئەنجامدراون و بەراورد كران بە گرێبەستەكانی عێراق كەبەشێوەی گرێبەستی خزمەتگوزاری كراون، و سەرجەم تێبینییە ئیداری و ئابوریی و پیشەییەكان لەسەر گرێبەستەكان تۆماركران.
" وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی كۆبونەوەیەكی چڕیان لەگەڵ پسپۆڕان و لیژنە پەیوەندیدارەكان كرد كە بۆ ئەم مەبەستە پێكهێنراون و بەمەبەستی دانانی میكانیزم بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی و بەئامادەبوونی ژمارەیەك لە بەرپرس و بەڕێوبەرانی فەرمانگەكانی تایبەت بەنەوتی نیشتمانی