بەڕێوەبەرایەتی كەشناسیی هەرێم: پێشبینی دەكرێت لە دوای نیوەشەو شەپۆلی خۆڵ بارین بەرەو لاوازی بڕوات

ناوخۆ
  • 7-04-2022, 22:17
  • +A -A

    هەولێر - INA
    بەپێی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی هەرێم لە دوای نیوەشەو شەپۆلی خۆڵ بارین لاوازی دەبێت و ئەگەریش هەیە باران ببارێت.   
     بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسیی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا كەكۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتووە، "پێشبینی دەكرێت لە دوای نیوەشەو شەپۆلی خۆڵ بارین بەرەو لاوازی بڕوات، هاوكات ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان."   
    لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەشكردووە، "سبەی بەیانی رۆژی هەینی ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت و ئاسمانی نا ڕوون دەبێت لە بەر بوونی تۆزێكی سووك، لە دوای نیوەڕۆ وە خێرایی با چالاك دەبێت و لە كاتەكانی ئێوارەو شەودا  كەمێك باران و هەورە تریشقە هەیە لە سەرجەم ناوچەشاخاوییەكاندا لەگەڵ ئەگەری كەمێك دڵۆپە باران لە سەنتەری شارەكان."   
    بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، ئەمەی خوارەوش مەودای بینینی كاتژمێر 9ی شەوی هەندێك لە ناوچەكانی هەرێمە:   


    هەولێر 200 مەتر  
    پیرمام 900 مەتر  
    سلێمانی 800 مەتر  
    چەمچەماڵ 500 مەتر  
    دهۆك 900 مەتر  
    زاخۆ 7 كلم  
    كەركووك 800 مەتر