فڕۆكەخانەی سلێمانی گەشتەكانی راگرت

ناوخۆ
  • 7-04-2022, 21:00
  • +A -A

    بەغداد - INA
    فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی خۆڵبارینەوە گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بۆ ماوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت.   
    لەڕاگەیەندراوێكدا فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا  بڵاوكراوەتەوە، بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتوەتەوه، كە بۆتە ھۆی كەمبونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا بۆ ماوەیەكی كاتی و تا ئاسایی بونەوەی ماوەی بینین گەشتەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراوە، ئەمەش كاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەیە كە بۆتە ھۆی داخستنی فڕۆكەخانە.


    دەقی ڕاگەیەنراوەكە:   


    بەهۆی ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوه، كە بۆتە ھۆی كەمبوونەوەی ماوەی بینین، لە ئێستادا بۆ ماوەیەكی كاتی و تا ئاسایی بوونەوەی ماوەی بینین گەشتەكانی فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕاگیراوە، ئەمەش كاریگەری ئەو شەپۆلی خۆڵبارینەیە كە بۆتە ھۆی داخستنی فرۆكەخانە.  


      


    فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی   


    ٢٠٢٢/٤/٧