وەزارەتی ناوخۆ: پێنج لایەن بەشداری دەكەن لە دوسێی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان

ئەمنی
  • 7-04-2022, 21:49
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی ناوخۆ تەئكیدیكردەوە كە كۆنترۆلكردنی تەشەنەسەندنی ماددە هۆشبەرەكان لەوڵاتدا پێویستی بەهەوڵی تەواوی دەوڵەت هەیە و ئاماژەی بەوەدا كەپێنج لایەن بەشدارى لەم دۆسیەیەدا دەکەن،هەروەها روونكردنەوەی  پێوەیست لەسەر وردەكارییەكانی ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان لە ئەنبار دا.
    لیوا سەعد مەعن بەڕێوەبەری پەیوەندی و راگەیاندن لەوەزارەتی ناوخۆ بەئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: "وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامە لە گەماروە دانی  كێشەی ماددە هۆشبەرەكان و دەستگیركردنی بازرگانان و بەكارهێنەران".
    مەعن ئەوەشی وت: "وەزارەتی ناوخۆ تەنها پەیوەندی بە كۆنترۆڵكردنی ماددەی هۆشبەرەوە نییە و هەماهەنگی حكومەی هەیە لەگەڵ پێنج لایەن  و دەستی دەروازە سنورییەكان و سێ بەڕێوبەرایەتی لە وەزارەتی ناوخۆ كە فەرماندەی هێزەكانی پاسەوانی سنوور و بەڕێوبەرایەتی نەهێشتی مادە هۆشبەرەكان و ئاژانسی وەزارەت بۆ كاروباری پۆلیس هەروەها لایەنی پێنجەم هۆشێاری هاوڵاتیانەوە كە ڕۆڵیكی گرنگیان هەیە لە بنبڕكردنی ئەم ئافاتە.