گۆرانی بێژی ناسراو هاوتا ئەسعەد به نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد

هونەر
  • 7-04-2022, 19:47
  • +A -A

    هەولێر-INA-زیاد سعدی
    هونەرمەندی گۆرانی بێژی ناسراوی کورد و شاری ھەولێر "هاوتا ئەسعەد"ئەمشەو بە نەخۆشی شێرپەنجە كۆچی دوایی كرد .
    سەبارەت بە كۆچی دوایی هونەرمەند "هاوتا ئەسعەد"،شاعیر ونووسەر ورۆژنامەنووسی دیاری كورد "نازم دڵبەند" تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی راگەیاند" ئەمشەو خاوەن دەنگە پڕ سۆز و بەتواناكەی هونەری گۆرانی كوردی كاكە "هاوتا ئەسعەد" بە نەخۆشی كۆچی دوایی كرد،بەراستی مردنی ھاوتا هەموومانی تاساند ،هونەری گۆرانی كوردی راستاڵێك وبناغەیەكی گۆرانی لەدەستدا.
    ھەروەک  دڵبەند ووتی :هاوتا ئه‌سعه‌د برا گەورەی هونەرمەندی گۆرانی بێژی ناسراو "زیاد ئەسعەدە" ئەم خانەوادە دەنگ خۆشە خزمەتێكی زۆری هونەری گۆرانی كوردیان كردووە ،من خۆم چەندین تێکستم بۆ داناون و  ئەوانییش ئاوازیان بۆ داناوەو كردوویانە بەگۆرانی،"هاوتا ئەسعەد" دەنگێك بوو قەرەبوو بوونەوەی نیە,بۆیە نیگەران و دڵگرانی کردین و کۆستێک بوو بۆ ھونەری کوردی و شاری ھەولێر .