هەولێر - INA
پارێزگای هەولێر ئومێد خۆشناو هۆشداری دەداتە دەرمانخانەكان و ئاشكری دەكات، توندترین ئیجرائات لەگەڵ هەر دەرمانخانە و كۆمپانیا و كۆگایەك دەكرێت، دەرمانی ماوەبەسەرچوو و قاچاغ و نەشیاو بفرۆشێ.
لە راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە تیدا هاتووە: ، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە لیژنەی بەدواداچوونی دەرمان ئەنجامدا تێیدا باس لە بەدواداچوونی دەرمان و رێگەگرتن لە دەرمانی ماوەبەسەرچوو و قاچاغ كرا.
بە پێی راگەیەندراوەكەی پارێزگای هەولێر، تەئكید لەلیژنەی بەدواداچوونی دەرمان كرایەوە لەمەو دوا زۆر بەوردی و چڕی چاودێری كۆگا و دەرمانخانە و كۆمپانیاكان دەكەن.
پارێزگاری هەولێر لەمبارەیەوە رایگەیاند: "بەبێ چاوپۆشی كردن لە هیچ كۆمپانیا و كۆگا و دەرمانخانە و كەس و لایەنێك، هەر كۆمپانیا و كۆگا و دەرمانخانە و كەسێك دەرمانی ماوە بەسەرچوو و قاچاغ و نەشیاو بەهاوڵاتییان بفرۆشێ، توندترین ئیجرائاتی لەگەڵ دەكرێت.
بە پێی راگەیەندراوەكەی پارێزگای هەولێر هاتوە، لەكۆبوونەوەكەدا هەریەك لە بەڕێوەبەری كوالێتی كۆنتڕۆڵی دەرمان KMC و پۆلیسی شارەوانی و بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگە پارێزی هەولێر و بەڕێوەبەری سەربڕخانە و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی لایەنی پەیوەندیدار ئامادەی بوون.