بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ستایشی قوربانییەكانی خۆپیشاندەرانی كرد و هاوكات جەختیشیكردەوە كەحكومەتی بەڵێنەكەی جێبەجێكردووە بۆ ناردنیان بۆ دەرەوەی وڵات بەمەبەستی چارەسەركردن.
كازمی لە راگەیاندراوێكدا كە لە لایەن نوسیگەکەیەوە بڵاوی كرایەوە و كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوت تیدا هاتوو كە :"لە میانەی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كۆمەڵێك برینداری خۆپیشاندانەكانی تشرین لەگەڵ خێزانەكانیان "حكومەت پابەندی ئێوەی بۆ جێبەجێ كردووە و داواكاری چارەسەركردنتان لە دەرەوەی وڵات.
كازمی بەبۆنەی هاتنی مانكی ڕەمەزانەوە پیرۆزبایی لاوە بریندارەكانی و كەسوكاریان كرد، ستایشی قوربانیدانیان و داواكاریان بۆ چاكسازی و چارەسەركردنی داخوازییە ڕاستەقینەكانی هاوڵاتیان و هیوای چاكبوونەوە و سەلامەتیی لەسەفەریانی خواست.
سەرۆك وەزیران ستایشی هەوڵەكانی وەزارەتی تەندروستی و نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی كرد كەهەوڵی دوو هێندەیان دا بەمەبەستی تەواو كردنی ڕێوشوێنەكانی سەفركردنی بریندارەكان بەهۆی ئەو هەلومەرجە نێودەوڵەتییەی كە بەهۆی بڵاوبونەوەی نەخۆشی كۆرۆناوە .