بەغدا-INA
یانەی زهورا بەدوای بردنەوە ی سێ خاڵی گرنگدا دەگەڕێت ،كاتێك ئەمڕۆ لەیاریگای نێودەوڵەتی شەعب لەگەڕی 26ی خولی نایابی عێراق لەگەڵ نەوتی میسان رووبەڕووی یەكتردەبنەوە
عەبدولرەحمان ڕەشید، ئەندامی دەستەی كارگێڕی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) گوت: یارییەكە بۆ هەردوولا قورس دەبێت چونكە تیمەكان زۆربەی كات ئاستێكی گەورە لەبەردەم تیمە جەماوەرییەكانی وەك زەورا یان ئەلجەویە یان شوڕتە پێشكەش دەكەن، وتیشی : زەورا لەهیچ شتێك ناترێست،چونكە خۆی یانەیەكی پێشكەوتوو وجەماوەرییە،بۆیە یارییەك دەكەین كە شیاو وشایستەی گەورەی مێژووی خۆی بێت.
ڕەشید، وتیشی: تیمەكە لە هەموو ڕووی تەكنیكی و ئیداری و دەروونییەوە ئامادەیە و هەمووان سوورن لەسەر بردنەوە،تا دەگەنە خشتەی پێشكەوتن ، و ئەوەشی وت : یانەكەمان بەتەواوی ئامادەیە، جگە لە یاریزان حەیدەر ئەحمەد كە بەهۆی پێكانەوە و هەروەها یاریزانی پیشەگەری لوبنانی محەمەد قەدوح،هەردووكیان بەهۆی پێكانەوە لەیارییەكە ئامادەنابن.