بەغداد - INA
حەمید غزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران و عەلی دلێمی وەزیری پەروەردە ئەمڕۆپێنجشەممە بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستكردنی چەند قوتابخانەیەكیان لە نەجەف دانا.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "غزی و دلێمی ئەمڕۆ بەسەردانێكی فهرمى گەیشتنە پارێزگای نەجەف بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی دروستكردنی چەند قوتابخانەیەك لەو پارێزگاییە.
مەراسمی دانانی بەردی بناغەی قوتابخانەكانی نەجەف بە ئامادە بوونی ماجد وائلی پارێزگاری نەجەف و نوێنەری كۆمپانیایی جێبەجێكاری پرۆژەكە كە كۆمپانیاییەكی چینیە پاوەر جایتا بەرێوەچوو، ئەم پرۆژەیش لە چوارچێوەی رێككەوتنی عێراقی – چێنی یە.