بەغدا -INA
هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق لەدووەم یاری خۆی لە پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئاسیا بۆ یاری كۆتایی جامی ئاسیا ئەمشەو كاتژمێر (11:30) ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فوتساڵی بەحرەین دەبێتەوە ،یارییەكەش لە هۆڵی زایدی وەرزشی لەفوجێڕە لە ئیمارات بەرێوەدەچێت وهەڵبژاردەی فوتساڵی وعێراق بەدوای بردنەوەی سێ خاڵەكە و تا ببێتە پێشەنگی گروپەكەی بكات.
هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق بەهۆی پێكانەوە ژمارەیەك لە یاریزانە كۆڵەكە سەرەكیەكانی بەهۆی پێكانەوە لەدەستداوە بۆ ئەم یارییە، لەوانە كاپتنی هەڵبژاردەی نیشتمانی مستەفا بێجەیی دوای بڕینی لە پچڕانی ئەژنۆ، هەروەها هاوكارەكەی ڕافید حەمید بەهۆی پێكانی كارتیلجی چۆك،بۆیە راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق محەمەد نازم شەریعی پشت بەو یاریزانانە دەبەستێت كە لەپێكهاتەكەن،تا بتوانێ سەركەوتن بەسر بەحرێن تۆماربكات.
هەڵبژاردەی فوتساڵی عێراق كارتی سەركەوتنی بۆ جامی ئاسیا مسۆگەركرد،دوای ئەوەی هەڵبژاردەی ئیمارات بە بەحرێن دۆڕا،ئەنجامی ئەم یارییەش بۆ عێراق مسۆگەركردنی جامی ئاسیا بوو،بۆیە عێراق بوونی دەبێت لە وڵاتی كوێت كە لەمانگی ئەیلول كۆتایی جامی ئاسیا بەرێوەدەچێت.