كازمی:شەڕی تیرۆر دەبێت لە رەگ وریشەوە بكرێت

سیاسی
  • 7-04-2022, 15:19
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە كە بەردەوامبوونی  هاوسۆزیی كۆمەڵایەتی و ئامادەباشی هێزە ئەمنییەكان كاریگەری باشی هەبووە لە پوچەڵكردنەوەی هەوڵە بەردەوامەكانی چەتەكانی داعش و هاوكات جەختیشی لەسەر پێویستیی شەڕی تیرۆر لە رەگ وریشەوە تیرۆرستان بكرێت.
    نوسینگەی رایگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشت،تیدا ڕایگەیاند: "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازیكرد لە ڕۆجەر نۆبڵ باڵیۆزی ئۆسترالیا بۆكاروباری  دژی تیرۆر و بە ئامادەبوونی پاولا ئیلیزابێس گانلی باڵیۆزی ئۆسترالیا لە عێراق.
    راگەینداروەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات كرا لە بواری پەرەپێدانی هاوكارییە ئەمنییەكان بەتایبەتی لە بوارەكانی دژە تیرۆر و بەهێزكردنی تواناكانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق"
    كازمی  وتیشی: "بەردەوامی هاوسۆزیی كۆمەڵایەتی و ئامادەیی هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان بەشداریان كردووە لە پوچەڵكردنەوەی هەوڵە بەردەوامەكانی چەتەكانی داعش بۆ بە ئامانجگرتنی عێراقییەكان".
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "پێویستە رووبەڕوونەوەی تیرۆرستان ببینەوە  لە بنەڕەوە و لە رێگای  دەستنیشانكردنی هۆكارە فكری و ئابوورییەكانی دیاردەی گروپە چەكدارەكانی تەكفیری" تێكشاندنی ئەوە بیرواییە تەكفیریە  لە ڕێگەی میكانیزمەكانی حوكمڕانی باش و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتییەوە.
    لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی ئوسترالیا بۆ بەرەنگاربونەوەی تیرۆر پیرۆزبایی لەحكومەتی عێراق كرد بەبۆنەی سەركەوتنە بەردەوامەكانی لەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستان  چ لەخاكی عێراق یان بەهەوڵی هەواڵگری دەرەكی. وتیشی: "حكومەتی ئوسترالیا پشتگیری عێراق دەكات و بەردەوام دەبێت لە هەماهەنگی زیاتری ئەمنی نێوان هەردوو وڵات ".
    كۆبوونەوەكەش گفتوگۆیەكی لەبارەی ڕۆڵی عێراق لە ناوچەكە  و كاریگەرییە ئیجابییەكانی لەسەر بەرقەرار بوونی ئاسایشی لە عێراق و ناوچەكە بینی.