بەغدا/INA
ئەمرۆ پێنجشەممە "بانکی ڕافیدەین" بڵاویکردەوە کە دابەشکردنی بڕێک لەو مینحەی بۆ سوودمەندانی موچەی کەمدەرامەت وئەوانەی موچەی کەمیان ھەیە راگەیاند کە پێشتر بڕیاری سەرفرکردنی لەسەردرابوو .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی بانکەکە لەڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)پێی گەیشتووە ڕایگەیاند"بەخششی 100 هەزار دیناری ژیان بۆ سوودمەندانی مووچەی تەواوی کەمئەندامان و پێداویستییە تایبەتەکانی وەزارەتی کار خەرجکراوە"
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "بانکەکە داوادەکات سودمەند بوان سەردانی شوێنی سەرفکردنی پارەکە بکەن لە بەغداو پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ مەبەستی وەرگرتنی بڕی پارەکە .