بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت تەئكیدیكردەوە كەهەوڵ هەیە بۆ زیادكردنی داهاتی نەوت و هاوكات ئاماژەی بەوەدا كەپشتیوانی پەرلەمانی هەیە بۆ بەهێزكردنی عێراق " توانای هەناردەكردنی گەورەترین بڕ.
ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت: "وەزارەتەكە توانای ئەوەی هەیە هەناردەی نەوتی خاو بە ڕێژەی زیاتر لە 3ملیون 300 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەرەكانی باشورەوە مسۆگەر بكات".
روونشیكردەوە: "ئەو داهاتە داراییانەی پێشبینی دەكرێت بەپێی ئەو سیناریۆیانەی كە لەلایەن ئاژانسەكانی وزەی جیهانییەوە دانراون زیاد دەبن لەوەی كە بە نرخی هەر بەرمیلێك لە بودجەدا پەسەندكراوە".
هیواشی خواست كە "توانای دابینكردنی داهات بە بڕی گونجاو بۆ ئەوەی پێویستی دارای بۆ بواری پشتگیریكردنی چین و توێژە هەژارەكان و وەزارەتی كارەبا و بەجێهێنانی سوودەكانیان بۆ فەرمانبەران و سوتەمەنی هاوردە و كارەبا دابین بكرێت".
وتیشی: "وەزارەتەكە هەوڵدەدات بە خێراترین شێوە داهاتەكان زیاتر بكات و سەقامگیریی بازاڕی وزە و عێراق بپارێزێت لە بازاڕی جیهانیدا".
وتیشی :حەسەن كەعبی سەرۆكی لیژنەی دارایی و ژمارەیەك لە لەپەرلەمانتاران پشتگیری ئەم دەستكەوتە دەكەن بۆ بەرزكردنەوەی توانای عێراق بۆ هەناردەكردنی گەورەترین بڕی نەوت و بەهێزكردنی شوێنی ڕاستەقینەی خۆی لەبازاڕی وزەدا.
عەبدولجەبار وتیشی گەشبینە بەوەی كە نرخی نەوت تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت .