هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوان بەشداری پاڵەوانیەتی دۆستانەی ئەنتاڵیا دەكات

وەرزش
  • 7-04-2022, 15:11
  • +A -A

    بەغداـ INA
    ڕێكخەری ڕاگەیاندنی هەڵبژاردەی تازەپێگەیشتوانی تۆپی پێی  عێراق میسەم ئەلحەسەنی،ئاشكرای كرد كە تازەپێگەیشتوانی عێراق لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئەنتالیای توركیا بۆ ئامادەكاری بۆ پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بەشداری دەكات
    ئەلحەسەنی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوت: بەشداری عێراق لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی ئەنتالیا وێستگەیەكی ئامادەكاری گرنگە بۆ قازانجی داهاتوو كە گرنگترینیان پاڵەوانێتی ڕۆژئاوای ئاسیایە كە لە مانگی حوزەیرانی داهاتوو لە وڵاتی ئوردن بەرێوەدەچێت،هەروەها لەم پاڵەوانیتییە دۆستانە تیپە بەهێزەكان بەشداری دەكەن،وەك كۆریای باشوور وژاپۆن.
    ئەلحەسەنی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ڕاهێنەر حەسەن كەمال لە قۆناغی نوێكردنەوەی تیپەكەدایە لەڕێگەی تاقیكردنەوەكان و ڕاكێشانی ژمارەیەك یاریزانی دیاری كراو و دانانیان لەگەڵ تیمەكە، تێكەڵكردنیان لەهەڵبژاردەی عێراق،ئەلحەسەنی ئەوەشی وت : ماوەی پێشوو كە 120 یاریزان لەڕێگەی تاقیكردنەوەكانەوە ئامادەكرد،كە هەموو پارێزگاكانی گرتەوە،كە توانی (40) یاریزان دەست نیشان بكات،دواتریش مەشقێكی چڕ دەكەن وئینجا (24) یاریزان هەڵدەبژێرێ وبەشداری پاڵەوانیەتی دۆستانەی ئەنتاڵیا دەكەن.