جەوییە دەیەوەێ بەدەسپێكی بەهێز بەرانبەر جەزیرەی ئیمارت دەركەوێ لە ئاسیا

وەرزش
  • 7-04-2022, 14:50
  • +A -A

    بەغدا  INA

    نوێنەری وڵات یانەی قوە جەوی لە جامی پاڵەوانانی ئاسیا ئەمڕۆ كۆتایی دێنێت بە مەشق و ڕاهێنانی لە شاری ڕیاز ی سعودی،بەمەبەستی ئامادەكاریی بەرامبەر یانەی جەزیرەی ئیمارات ،كە ڕۆژی هەینی لە گەڕی یەكەمی قۆناغی گروپی پاڵەوانیەتی كیشوەرەكان بەیەك دەگەن.
    عەلا محەمەد، بەڕێوبەری نووسینگەی ڕاگەیاندنی یانەكە ئەمڕۆ پێنجشەممە بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەتالیۆنی سقوڕەكان ئامادەكارییەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ ئامادەبوونی یاری چاوەڕوانكراو  بەرانبەر یانەی جەزیرەی ئیماراتی.
    محەمەد ئەوەشی وت: یانەكە چوونە ناو كامپێكی مەشقی كورتەوە لە ڕیاز ، بڕیاربوو لەوێ یارییەكی  دۆستانە ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی سەرقاڵی یانەكانی سعودیە لە هەموو پێشبڕكێكاندا ئەم یارییە دۆستانە نەكرا، و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە پلەی ئامادەبوونیان زۆرباشە،جگە لەیاریزان كەڕاڕا نەبیل كە بەهۆی پێكانەوە ئومێدی لاوازە بەشداری ئەم یارییەیە بكات.
    محەمەد، وتیشی: ستافی تەكنیكی  و راهێنەری یانە بە سەرۆكایەتی حەكیم شاكر ،لەوماوە توانی لاوازی وهێزی تیپی بەرانبەر بدۆزێتەوە،بۆ ئەم مەبەستەش پلانێكی خۆی داناوە بۆ رووبەڕووبوونەوەكە ،هەروەها هەمووشیان كۆكن لەسەر ئەوەی ئەنجامێكی باش بەدەست بێنن،سێ خاڵی یارییەكە بەدەست بێنن.
    هەروەها باڵیۆزی عێراق لەسعودیە عەبدولستار هادی ئەلجەنابی دوێنێ  چوارشەممە سەردانی یەكەی ڕاهێنانی تیپەكەی كرد بۆ پێشكەشكردنی پشتیوانی مەعنەوی بۆ یاریزانان لەپێش یاری داهاتوو.