بەغداد – INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە وزارەتی دارایی ئامانجە دارایهكانی دەزگاكانی بۆ ساڵی پارخستە ڕوو.
نوسینگەی راگەیاندنی دارایی وزارەتی لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كهتووه وتیدا هاتووە: " وزارەتی دارایی بەشداری چالاكییەداراییەكانی كرد لەو كۆبونەوەی ساڵانەدا كە بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتە عەرەبیەكانی دارایی و ئابووری كە لە سعودیە بەڕێوەچوو.
"لە كۆبوونەوەكەدا ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران و شاندێكی وەزارەتی دارایی بە سەرۆكایەتی تەیف سامی بریكاری وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی كارگێڕی و دارایی و بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی قەرزە گشتییەكان و بەڕێوەبەری گشتی سندوقی دارایی عێراق نونێەرنی وزارەتی كشتوكاڵ هەروەها بەبەشداری نوێنەری بانكی ناوەندیش.
راگەیەندراوەكەی وزارەتی دارای ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "كۆبوونەوەكە ساڵی پار چاوخشاند بە ئەنجامەكانی كارەكانی فەرمانگە داراییەكان و دەستكەوتەكانی هەڵسەنگاند و دیمەنی داهاتوویشی تاوتوێ كرد بۆ بەهێزكردنی ڕۆڵی فەرمانگە داراییەكان لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هاوكاری نێوان وڵاتانی عەرەبی".
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: فەرمانگە داراییەكانی عەرەب و سندوقی عەرەبی بۆ گەشەپێدانی ئابووری و كۆمەڵایەتی ساڵانە كۆبوونەوەكانیان ئەنجام دەدەن و تێیدا پێداچوونەوە بە ئەدای هەر دەستەو و بابەتەكانی ئەجێندای خۆی دەكرێت .