ههولێرـ INA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابوری دێلفی لە وڵاتی یۆنان لەگەڵ سانۆس دۆکۆس راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و پێکەوە تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگیان کرد لەوانە پرسی تیرۆر و کێشەی خۆراک.
نووسینگهی جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لهراگهیاندراوێكدا كه كۆپیهك بهدهستی ئاژانسی ههوڵی عێراقی (INA) كهتووه راگهیاندووه" لە كۆبوونەوەكەدا کە رۆژی پێنج شەمە ٧ی نیسان بەڕێوەچوو، باسی کێشەی تیرۆر و گروپە توندڕەوەکان و چۆنییەتی ریشەکێش کردنی ئەو گروپانە کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە دۆخی خراپی ئابوری و لاوازی سیستمی حکومڕانی زەمینە بۆ گەشەکردنی ئەم گروپانە خۆش دەکەن و بۆ ریشەکێشکردنی ئەم گروپانەش پێویستە نەک تەنها لەڕووی ئەمنییەوە بەڵکو لەڕووی ئابوری و سیاسییەوە هاوکاری و پلانی نێودەوڵەتی هەبێت.
لە بەشێکیتری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی کێشەی خۆراک کرا کە بە تایبەتیش لە ماوەی رابردوودا بەهۆی کاریگەری شەڕی رووسیا و ئۆکرایناوە ئەم کێشەیە قوڵتر بووەتەوە. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی باسی لە پێویستیی گرنگیدانی زیاتری کرد بە کەرتی کشتوکاڵ و رایگەیاند هەرێمی کوردستان وڵاتێکی کشتوکاڵییە و دەتوانێت ببێتە سەبەتەی خۆراکی وڵاتانی ناوچەکە و بۆ ئەمەش پێشوازی لە وەبەرهێنەرانی بیانی دەکەین بۆ وەبەرهێنان لە کەرتی کشتوکاڵدا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی یۆنان کرا و بە تایبەتیش هەردوولا جەختیان کردەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئابورییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا