یەکێتی توپی پێی عێراق وادەی یاریە پاش خستوەکەی نێوان که‌ربلا و ناسریە دیارکرد

وەرزش
  • 7-04-2022, 09:59
  • +A -A

    به‌غداـINA

    یەکێتی توپی پێی عێراق وادەی یاریە پاش خستوەکەی نێوان که‌ربلا و ناسریە دیارکرد لە خولی پلە یەکی عێراقی بو گەیشتن بە خولی نایاب.
    لە رونکردنەوەیەک دا یەکێتی توپی پێی عێراق كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كه‌وتووه‌ راگه‌یاند"  یەکێتی توپی پێی عێراق کۆبونەوەیەک بە سەر پەرشتی عدنان درجال وەزیری وەرزش و لاوان و سەروکی یەکێتی تۆپی پێی عێراقی هەروا بە ئامادەبوونی جێگری یەکەمی یەکێتیەکە جبار علی و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیەکە و نوێنەری هەردو یانەکە له‌باره‌گای خۆی له‌به‌غدا سازكردووه‌.
    دوای تەواوبوونی کۆبوونەکە لەگەل هەردو یانەکە بەڕاوێژی لیژنەی پێشبرکێەکان بڕیاری درا کە ئەو یاریە یەک لا کەرەوەی بو گەیشتن بە خولی نایاب لە رۆژی سێشەممەی(2022/4/12)لە یاریگای کربلا بەڕێوە بچێت بەبێی ئامادە بونی هاندەران.