بەغداد / INA
وەزارەتی گواستنەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە(١٦) پرسیاری وەڵام داوەتەوە دەربارەی لابردنی بڕیاری نەفڕین بۆفڕۆکەی سەوز.
وەزیری گواستنەوە (ناسر ئهلشهبلی) بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی (INA) ڕاگەیاند کەئاژانسی ئارامی ئەوروپی (١٦) پرسیاری دەربارەی لابردنی بڕیاری نەفڕین ئاراستە کردووە و وەڵامی هەموویان دراوەتەوە، وتیشی ئێمە چاوەڕوانی ئەوەین کە ئاژانسی ئەوڕوپی وەڵاممان بداتەوە، لەهەمان کاتدا ئاماژەی بەوەکرد کە سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی لەگەڵ باڵیۆزی ئەوروپی کۆبووەتەوەو بەڵێنی لابردنی بڕیاری نەفڕینی ئەو فڕۆکەیەی داوە وتیشی" کەلەگەڵ رێکخراوی (ئایاتا) بەهەمان شێوە باسی لەوبابەتە کردووە.