بەغداد / INA
"محەمەد کەریم خەفاجی " وەزیری کشتوکاڵ ڕایگەیاند "ئەنجومەنی ئابوری ساڵنامەی کشتوکاڵی پەسەندکردووەوە هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کەعیراق 12 کەرەستەی کشتوکاڵی خۆیی بەدەست هێناوە.
خەفاجی بۆ بەرنامەی " لە ژێر دوو هێڵ"ی کەناڵی ئەلعێراقیە كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) وەریگرتوە " رایگەیاند کە ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی فریاگوزاری بۆ هاوردەکردن بە گشتی داناوە".
وتیشی: "ئەنجومەنی ئابووری ساڵنامەی کشتوکاڵی پەسەندکردووە و هەفتەی داهاتوو لەکۆبوونەوەی کابینەی حکومەتدا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت"
ئەوەشی وت: "ئێمە لە 12 کەرەستەی کشتوکاڵی خۆکڕاییمان بەدەست هێناوە"
ئاماژەی بەوەشدا "لەگەڵ هەرێمی کوردستان ڕێککەوتون بەپێی ساڵنامەی کشتوکاڵی ماددەکان ھاوردە بکرێن"
وتیشی"پلانێکی ستراتیژی هەیە بۆ پاراستنی کەرتی کشتوکاڵ"
دڵنیاییشی دا کە تا کۆتایی ئەمساڵ ئاسایشی خۆراک بەردەستە و زیاتر لە 3 ملیۆن تۆن گەنم پارێزراوە"