به‌غداـ INA
ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق حه‌مید ئه‌لغه‌ززی ئه‌مڕۆ پێنچشه‌ممه دووپاتیكرده‌وه كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌له‌ساڵی 2019 به‌سیسته‌می كرێی رۆژانه دامه‌زراون بڕیاری 315ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌یانگرته‌وه.
ئه‌لغه‌ززی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی (INA) راگه‌یاند" هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌به‌سیسته‌می كرێ رۆژانه له‌پێش مانگی ته‌شرینی یه‌كه‌می ساڵی 2019 دامه‌زراون به بڕیارێكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران گۆڕاون بۆ بڕیاری ژماره 315 ی ئه‌نجوومه‌ن.
جێگای ئاماژه پێكردنه كه ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌پێی بڕیاری 315 به‌هه‌مان شێوه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی هه‌میشه‌یی ده‌وڵه‌ت، ده‌رماڵه‌ی گه‌وره بۆ كه‌سانه ته‌رخانكردووه كه‌به‌سیسته‌می كرێی رۆژانه و گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن، وبه‌پێی ئه‌م بڕیاره نوێیه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌سیسته‌می كرێی رۆژانه كارده‌كه‌ن پێدانی پارچه زه‌وی و قه‌رد و كه‌فاله و به‌شداری له‌خوله‌كانی راهێنان و پاداشت و هه‌موو ده‌رماڵه‌كانی تر وه‌رده‌گرن به‌هه‌مان شێوه‌ی فه‌رمانبه‌ره هه‌میشه‌ییه‌كانی دیكه.
مەحمود مەشهەدانی بە سەرۆكی پەرلەمان هەڵبژێردرا