یهغداـ INA
دەستەی دەسپاکی فیدرالی ڕایگەیاند" فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی بانکی ڕافیدەین دەرکردووە ،هەروەها دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپییهکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند کە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی سەر بەدەستەکە ئاماژەی بەوەکردووە کەدادگای لێکۆڵینەوەی ڕەسافە کەتایبەتە بەدۆسیهکانی دەسپاکی فەرمانی دەسگیرکردنی بۆتاوانبارەکە دەرکردووە لەدۆسیەی گرێبەستی نێوان بانکی ڕافیدەین وکۆمپانیایەکی فڕۆشتنی ئۆتۆمبێل، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش کرد کەئەم فەرمانە بپێی مادەی (٣٤٠)ی یاسای سزادان دەرکراوە.