نووسینگەی سەرۆک وەزیران راستی تووسراوێک رەت دەکاتەوە

سیاسی
  • 7-04-2022, 00:55
  • +A -A

    بەغداـINA
    نووسینگەی سەرۆک وەزیران ئەو نووسراوەی بەناراست زانی کەباس لەتەرخاندنی قەرد دەکات بە یەکێک لەکۆمپانیەکانی وەبەرهێنان.
    نووسنگەی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیکدا کەکۆپیەک بەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) کەتووە راگەیاند: هەندێ لە دەزگاکانی میدیا و ماڵپەرە ئەلیکترۆنیەکان باسیان لەکۆپیەکی نووسراوێکی سەختەکردووە، کەتێدا ئاماژە بەپێدانی قەردداوە بەیەکێک لەکۆمپانیەکانی وبەرهێنان بەرێگای بانکی بازرگانی عێراقێیەوە، وئەم نووسراوە بۆ نووسینگەی سەرۆک وەزیران گەراندۆتەوە کە هیچ راستیەک بۆی نییە.
    هەروەها وتی: ئەم نووسراوە سەختەیە و ئاشکراشە کەشێوەی نووسینەکەی جیاوازە لەشێوەی ئێمە، ئەمە تاوانێکی ئەلیکترۆنییە وبەپێی یاسا سزای خۆی هەیەو نابێت بڵاوبکرێتەوە، وئەم جۆرە کارانەش ئامێرێکی هەرزانە بۆ بڵاوکردنەوەی ئاڵۆزی و شێواندنی رایی گشتی بەڕێگای شتی درۆیەوە. هەروەها ئەوەشی خستەروو بەڕێگای یاساوە رەفتار لەگەڵ  ئەم جۆر هەواڵانە دەکەین کەمەبەستیان بڵاوکردنەوەی ئاڵۆزی و دڕۆ و ناوزڕاندنی دەزگاکانی دەوڵەتە، رێکاری یاسایی لەدژی ئەو لایانە دەگرێتەبەر کە بەمەبەست ئەم کارەیان ئەنجامداوە.