دیوانی قشلە بڕیاری دا کە رۆژی پێنجشەممە دەست بە چالاکییەکانی بکات

هونەر
  • 6-04-2022, 17:55
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    ئەمڕۆ چۆار شەممە دیوانی قشلە  بڕیاری دا کە سبەی پێنجشەممە دەست بە چالاکییەکانی ڕەمەزانی بکات؛ بە سپۆنسەری سندوقی پاڵپشتی کە بانکی ناوەندی و دامەزراوەی بانکە تایبەتەکانی عیراق سەر پەرشتی دەکات.
    دیوانی قشلە لە رونکردنەوەیەکدا کە کۆپیەک بەدەستی ئاژانسی عێراقی (INA) کەوتووە راگەیاند"  کارو چالاکیەکانی تایبەت بە ڕەمەزان بەردەوام دەبن تا کۆتای رەمەزان؛ دیاریش کرد کە چالاکییەکان دەست پێ دەکەن سبەی دوای رۆژوو شکاندن؛ چەندەها کار و چالاکی جۆراوجۆر دەبن کە پێک دێن لە کۆڕ و کۆبونەوەی جەماوەری و ئابوری و روشنبیری و هونەر و چالاکی گەنجان؛ بازاڕی کاری ڕۆژانە؛  ئاشکرایش کرد کە ئەم دێوانە بە سپۆنسەری سندوقی پاڵپشتی بەڕێرەوبەری چاودێری هەروەها بە چاودێری ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی روشنبیری بەرێوەدەچێت. 
     جەختیکردەوە'دیوانی قشلە' رێکخراوێکی نا حکومیە؛ ئامانج لێی یارمەتیدانی بواری روشنبیری عیراقی
    و ئابوری لە ژێر چاودێری کومەلێک کەسانی شارەزا بەرێۆە دەجێت. هەروەها ئامانجی یارمەتیدانی پێشەسازی نەتەوەییە بە شێوەیەک کە بەردەوام بێت لە کارو چالاکیەکانی نیشتمانی.