بەغداد- INA
شانەی راگەیاندنی ئەمنی وردەکارییەکانی هێرشە موشەکێکەی سەر پارێزگای هەولێری ئاشکرا کرد.
لە بەیاننامەیەکی شانەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە رایگەیاند : "لەکاتێکدا کە خاکی عێراق لە ڕۆژانی مانگی ڕەمەزاندا چێژ لە ئاسایش و باوەڕ وەردەگرێت"
گرووپە لەیاسابەدەرەكان هەوڵ دەدەن ئەم ڕۆژە پیرۆزانە تێک بدەن "
ئاماژەی بەوەدا : "ئەو گروپە تیرۆریستیەكان ناوچەی خەباتیان لە پارێزگای هەولێر لە هەرێمی کوردستانی عێراق بە سێ مووشەکی کاتیۆشا بۆردوومانی ناوچەیەكی چوڵ ، لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی نزیک گۆمەڵگای کورۆسک و ڕووباری زاب كرد.
ئاماژەی بەویش كرد: "ئەو موشەکانە لە ناوچەی حەمدانیاوە هاوێژراوە. لە ڕاگەیاندراوێكدا ئەوەش هاتووە: "دەزگا ئەمنییەکانی دەستیان كرد بە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و بەدوای تیرۆریستیانە کە ئەم کردەوە تیرۆریستییەیان ئەنجام داوە"
لەڕاگەیندراوەكە ئەوش هاتووە: "هێزە ئەمنییەکان کار دەکەن بۆ ئەوەی تێگدەران و تیرۆریستان ڕاپێچی بەردەم دادگا بۆ وەرگرتنی سزای عادلانە"