راوێژکاری کازمی باس لەستراتیژیەتی سێ ساڵەی دانەوەی قەرزەکان دەکات

ئابوری
  • 6-04-2022, 21:20
  • +A -A

    بەغداد /INA
    راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیران مزهرمحمد ساڵح ئەمڕۆ چوارشەممە ستراتیژیەتی دانەوەی قەرزەناوخۆو دەرەکیەکانی دیاریکرد وبە های گشتی قەرزەکانی عێراقیشی خستەروو .
    راوێژکاری کازمی بەئاژانسی هەواڵ عێراقی ڕاگەیاند :"سەقفی قەرزی گشتی ناوخۆ نزیکەی (٧٠)ترلیۆن دینارە کەدەکاتە (٤٨)ملیاردۆلار کەئەو قەرزانەن کەدووقەیرانی لەسەر یەک کەڵەکەیانی کردووە ،وتیشی قەیرانەکەی یەکەم قەیرانی ئەمنی ساڵانی (٢٠١٤)ە تاکو (٢٠١٧) کەعێراق لەشەڕی دژ بەتیرۆردابوو،کەلەگەڵیدا قەیرانی دابەزینی نرخی نەوت روویدا وداهات دای لەکەمی ، قەیرانەکەی دیکەش قەیرانێکی دووانەیی
     بوو کەباری دارایی وتەندروستی گرتەوە کەبەدرێژایی ساڵی (٢٠٢٠)بەردەوام بوو و لەبەرهۆکاری کۆرۆنا ولاوازبوونی داهاتەکان وداخرانە ئابووریەکان بەڕێژەی (٤٠٪) لەساڵی (٢٠١٩) کەئەنجومەنی نوێنەرانی ناچارکرد دەست بداتە قەرزکردن،ئاماژەشی بەوەکرد کەلەژێر رووناکی ئەوانەی ئاماژەمان پێکردن ستراتیژیەتەکە ئەوەیە کەقەرزە ناوخۆییەکان نەهێڵین لەدەزگابەنکیەکان ،وتیشی لەپێشودا بۆماوەی چەندساڵێک دانەوەی قەرزەکان دواخرا لەبەرنەبوونی پارە وتەنها سوی ساڵانەمان دەدایەوە ،هەروەها لەماوەی (٢٠٢٢)تاکو(٢٠٢٤) قەرزەناوخۆییەکان دەدرێتەوە،لەم ماوەیەدابانکە بازرگانیەکان دەتوانن نەختینەکانی خۆیان پاڵپشت بکەن و بەهای وەبەرهێنانەکانیان بەرز بکەنەوە ،جگەلەوەش هەماهەنگیەکی باڵا هەیە لەنێوان سیاسەتی نەختینەیی ودارایی لەبەرئەوەی بانکی ناوەندی عێراقی هەمووئامرازەکانی قەرزدانەوەی لەژێر دەستدایە