دەستگیرکردنی (٥)تیرۆریست و کۆنتڕۆڵکردنی مۆڵگەیەکی داعش لەکەرکوک وبەغداد

ئەمنی
  • 6-04-2022, 20:48
  • +A -A

    بەغداد /INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی (٥) تیرۆریست وکۆنتڕۆڵکردنی مۆڵگەیەکی داعشی  ڕایگەیاند.
    شانە ئەمنیەکە لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵى عێراقی(INA)کەوت رایگەیاند:"کەچەند ئۆپەراسیۆنێکی جودا لەگەڵ ئەوئۆپەراسیۆنە دەسپێشخەریانەدا ئەنجام دەدرێن کەئاژانسی هەواڵگری ولێکۆڵینەوەی فیدرالی لەوەزارەتی ناوخۆ ئەنجامیان دەدەن بەمەبەستی ڕاوەدوونانی تیرۆرستانی داعش،ئۆپەراسیۆنی یەکەم کەلەپارێزگای کرکوک ئەنجام درا دەستگیرکردنی(٥)تیرۆرستی لێ کەوتەوە کەپێشووتر داواکرابوون بەپێی مادەی(٤)ی تیرۆر بەهۆی ئەندامبونیان لەداعش کەبەپێی یاسا ڕادەستکران ".
    هەروەها بەیاننامەکەدا هاتووه‌" لەئۆپەراسیۆنەکەی دووەمدا مۆڵگەیەکی داعش کۆنتڕۆڵ کراوە لە قەزای تارمیە کەپشتێنێکی تەقاندنەوەو چەند چەک وتەقەمەنیەکی تیادابووە،هەروەهائاماژەی بەوە کرد کەئۆپەراسیۆنی سێیەم کەلەقەزای عگرگوف ئەنجام دراوە جبەخانەیەک دەستی بەسەردا گیراوەکەسێ مینی  تیادا بووەلەسەرشێوەی جلیکان کەلەژێر زەویدا شاردرابوونەوە،ئەم مۆڵگەیە بەبێ هیچ زەرەروزیانێک ڕووخێنرا".