هەولێر-INA
ده‌زگاى دژە تیرۆر له هه‌رێمى کوردستان ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،كه‌وتنه خواره‌وه‌ى سێ مووشەکى لە نزیک پاڵاوگەی نەوت لە کەورگۆسک له هه‌ولێر راگه‌یاند.
له راگه‌یاندراوێكى دژەتیرۆری کوردستان كه كۆپیه‌كى ده‌ست ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)كه‌وتووه رایگه‌یاند:" کەمێک پێش ئێستا سێ موشەک لە دەوروبەی دووڕیانی حەمدانییە لە میحوەری خازرەوە ئاراستەی شاری هەولێر کران".
بە گوێرەی راگه‌یه‌ندراوه‌كه" مووشەکەکان لە نزیک پاڵاوگەی نەوت کەوتنەخوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە".