وێنەی خودی... سێلفی ( Selfie... الذاتي)

وتار
  • 6-04-2022, 20:05
  • +A -A

    هەولێر-INA-زیاد سەعدی
    ئەگەر باس لەم جۆرە داهێنانە بكەین ،ئەوا وەكو هەر بابەتێكی ژیان پێویستت بە مێژوو  و  سەرچاوە هەیە تا بگەیتە وڵامی راست و هێوركرنەوە و دڵنیابوونەوەی ئەوانەی  بەدوای زانست وێڵن.
    ناكرێ ئێمە لەم سەردەمە تەنها ناو لەبەر بكەین، یاخود تەنها بۆ زاراوەیەكی بیانی بەكار بێنین بەبیانوی مرۆڤێكی مۆدرین و سەردەمیانەین، كەچی لە راستەقینەشدا تەنها بەبەغا ئاسا بابەتەكان دەرخ دەكەین تەنها بۆ خۆهەڵكێشان!.
    سێلفی من بە پێویستی دەزانم كۆڕی زانیاری كوردی تەنها گرنگی بە زانست و بابەتی ئەدەبی نەدا،بەڵكو لەگەڵ دەركەوتنی داهێنانێكی نوێی ئەلیكتڕۆنی سەردەم  ووشەی گونجاو  شایستەی كوردی بۆ بدۆزێتەوە، واتا ووشەیەكی پڕ بەپێست وگونجای لەتێكڕایی شێوە زاراوەكانی كوردی،  تا ئێمەش وەكو گەلانی جیهان هەم لە زانستەكە و هەمم لەناوەكە وەكو ناوی زانستی وناوی كوردی دانەبڕێین ودوورنەكەوینەوە.
    ئێستا لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانی ( فەیس بووك، تویتەر،ئیستاگرام...تاد)، وێنەی خودی لەلایەن گەنجان و تەنانەت بەساڵاچووەكانیش وێنەی خودی ( سێلفی) بۆ خۆشی دەگرن، زۆرجارانیش كەسەكە تەنها بەخۆی لەشوێنەكەیە ، بۆیە هەر بۆ خۆی وێنەی خۆی دەگرێت،واتە ئاسانكاری بۆ خۆی دەكات ولەوانەشە حەز نەكات كەس بێزار بكات تا وێنەیەكی بگرن، زۆرجاران كەسە بە مۆبایلەكەی شەرم بكات بەیەكێك بڵێ وێنەیەكم بگرە،هەروەها چەند كەسێك دەیان نەوێت وێنەیەك بگرن هەموویان لەوێنەكە بوونیان هەبێت ئەمەش پێی دەڵێن ( سێڵفی بە كۆمەڵ)، زۆرجاران سێڵفی لەگەڵ شەقامێك یاخود دیمەنێكی سەرنجراكێش،یان لەگەڵ ئاژەڵێك لەسەر ئاو بێت یاخود لەژێر ئاو، هەندێكجار سێڵفی خۆت وهونەرمەندێك یان یاریزانێك ،یان ئەكتەرێكی بەناوبانگ،یاخود كەسایەتیێكی ناسراو دەگری.
    سێڵفی واتە (وێنەی خودی خۆت) یان ( خۆت بۆ خۆت وێنە بگری)،هەروەها جۆرێكی تری (سێڵفی) هەیە، ئەویش بەناوی ( سێڵفی ستاند) واتە بەو ستاندەی لەدەستتە دەتوانی كامیراكە لەگەڵی ببەستی ئێنجا بۆ ئەوەی وێنەكەت تەنها لووت وچاو یان روخسارت نەبێت و وێنەیكی گشتی دەربچێ ئەو ستاندە بەكاردێنی.
    مێژووی وێنەی سێلفی دوو مێژووی هەیە، یەكەمیان ساڵی 1939 كاتێك بۆ یەكەمجار ( رۆبەرت كۆڕنیلیوس) یەكەم وێنەی سێڵفی یان خودی خۆی بەخۆی گرتی،هەروەها ساڵی 1926 كە لەنێو ئەلبومێكی خاوەنەوادەیەكی ئینگلیزی گەڕاون دەركەوتووە وێنەیەكی (سێڵفی بەستاندی دار ) گرتوویانە، بەڵام ئەوەی كەئێستا ناوی سێڵفی جیهانی پڕ كردووە لەم زاراوە ئینگلیزییە ئەوەییە كاتێك لەیەكێك لە پێگە ئەلیكترۆنیەكانی ئوستڕالی ساڵی 2012 بەناوی (ABC Online) ئەم زاراوەیە لەهەموو جیهان بڵاوبۆیەوە، هەروەها سێڵفی خانمە هونەرمەندی كۆمێدی ئەمەریكی ( ئەلین دی جینیریس) بوو، كاتێك لەكاتی وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسكار لەگەڵ بەناوبانگرین هونەرمەندانی هۆلیۆد بەكامیرای مۆبایلەكەی خۆی وێنەیەكی بەكۆمەڵی سێڵفیان گرت.
    هەروەها پیاوی بۆشاییەكانی ئاسمانی ژاپۆنی (ئەكیهیكۆ هۆشید) لە رێكەوتی 5/9/2012  لەیەكێك لە وێستگەكانی ئاسمان (ئەكیهكۆ) وێنەیەكی سێڵفی خۆی گرت، هونەری وێنە گرتنی سێڵفی بڵاوبوونەوەی زۆر لە شەپۆڵی دەریا خێراتر بوو،كاتێك بۆ خۆشی ئەم هونەرە گەیشتە دیدی سەرۆكەكانی جیهان .