بەغدا / INA
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ، ئێوارە خوانێکی بەربانگردنەوەی بۆ بەساڵاچووانی خانەی (ڕەشاد و سلیخ) لەڕێستۆرانتێکی شاری بەغدا رێکخست .
لەڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران کە بۆ ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA)ناردوە رایگەیاند:"کازمی شانازی بە میوانداریکردنی ئەو بەشەی کۆمەڵگای عێراق دەکات و شانازیی خۆی و گرنگی وەرگرتنی ئەو بایەخ و پێزانینەی کە شایەنیەتی دووپات دەکاتەوە و کە لەلایەن بەشە جیاوازەکانی تری کۆمەڵگای عێراقەوە بەڕێز لێگیراوە هەڵدەسەنگێنرێت.
سەرۆک وەزیران لەکاتی بەربانگکردنەوەدا وتی: گرنگیدان بە بەساڵاچووان ئەرکێکە لە ملی هەمووان و هەروەها ئاین و کۆمەڵگای ڕەسەنی عێراقی بە نەریت و شانازییەوە وەڵامی پێگەی بەساڵاچووانی عێراقی دەداتەوە لە هەڕەمی کۆمەڵایەتیدا رێزلێگراوی دیارین.
ھەروەک لەو ئێوارە خوانەدا سەرۆک وەزیران کازمی گوێی لە پێداویستییەکانی بەساڵاچووان گرت و بەزوویی ڕێنماییدا بۆ ئەوەی چارەسەریان بۆبکرێت و پێداویستییە تەندروستی و کۆمەڵایەتیەکانیان بۆ جێ بەجێبکرێت