بەغداد/ INA
ئەمرۆ لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق نرخی گونجاوی بۆ فرۆشتنی بەرمیلێک نەوت بەپێی پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2022 دیاریکرد و هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە یاسای ئاسایشی خۆراک کێشەی دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە چارەسەر دەکات.
مەشعان جبوری، ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "دانانی 75 دۆلار وەک نرخێک بۆ هەر بەرمیلێک نەوت لە ناو بودجەدا مانای ئەوە دەدات کە نرخەکەی لە بازاڕەکاندا بەرزدەبێتەوە"
وتیشی: "هەر قسەیەک لەسەر دابەزینی دۆلار بۆ دینار ئابووری نییە و حکومەت و وەزیری دارایی و بانکی ناوەندی پێیانوایە مەترسی درێژخایەن بۆ سەر ئابووری عێراق دروست دەکات و هەرگیز ڕوونادات"
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "چارەسەرکردنی ناهاوسەنگی لە دواکەوتنی پەسەندکردنی بودجە لە ڕێگەی یاسای ئاسایشی خۆراکەوە دەکرێت کە ئێستا لەناو لیژنەی دارایی پەرلەماندا تاوتوێ دەکرێت"
وتیشی: "ئامانجی ئەم یاسایە دابینکردنی دەرماڵەی فریاکەوتنە کە حکومەت ناتوانێت بەپێی سیستمی 1/12 بەکاری بهێنێت و خەرجی بکات"
ھەروەک وتیشی: "دابینکردنی ئەو پارەیە لەو بڕە داراییە دروست دەبێت کە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە دێت و بەرەو سندوقەکە دەڕوات کە 25 تریلیۆن یان کەمێک کەمتری تێدا دادەنرێت و بەشێکی تریش بۆ پێدانی قەرزی گشتی و تایبەتی دەڕوات"