بهغدا-(INA)
ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان له كۆبونهوهی ئهمڕۆیدا بڕیاری هەڵگرتنی رەسمی گومرگی لەسەر پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکانی دهركرد.
له راگهیهندراوێكى ئهنجومهنى وهزیرانى ههرێمى كوردستان له راگهیهندراوێكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(INA)كهوتووه رایگهیاند:"حكومهتى ههرێم له كۆبونهوهی ئهمڕۆیدا بڕیاری هەڵگرتنی رەسمی گومرگی لەسەر پێداویستییە خۆراکییە سەرەکییەکانی دهركرد وەک (ئارد، برنج، زەیتی خواردن، و ڕۆنی بەستوی روەکی وئاژەڵیی، چای ڕەش، شەکر، پاقلەمەنی وشک ( نۆک، نیسك، پاقلە، لۆبیا، فاسۆلیاو ماش)، شیری منداڵان بە هەمو جۆرەکانییەوە بۆ ماوەی 2 مانگ دهركرد، مەسرور بارزانیش رایگەیاند، کاری لەپێشینە و ئێستای حکومەت دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
لهراگهیهندراوهكهدا هاتوه، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، باسی لە بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان کرد و جەختیکردەوە، کە کاری لەپێشینە و ئێستای حکومەت دابینکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە، لەم ڕوەشەوە هیچ کات حکومەتی هەرێم درێغی ناکات لە کارکردن لە پێناو پێدانی موچە لە کاتی خۆیدا، لە دوای خستنەڕوی داتاکانی داهاتی نەوت و داهاتی ناوخۆی وەزارەت و دامەزراوەکانی هەرێم لە مانگی ئاداری ڕابردو، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا بە ڕاسپاردنی وەزارەتی دارایی و ئابوری بۆ دەستکردن بە خەرجکردنی موچەی مانگی ئادار لە ڕۆژی یەکشەممە 4/10".
له كۆبونهوهى ئهمڕۆ گفتوگۆکرا دەربارەی (پڕۆژە یاسای پشتیوانیی فریاگوزاری بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان - مشروع قانون الدعم الطارىء للامن الغذائي) کە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵەوە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران کراوە بۆ تەشریعکردنی، ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ڕاپۆرتێکی پێشکەش کرد لەسەر وردەکاریی پڕۆژە یاساکە و ماددە و بڕگەکانی پڕۆژەکە،
ئاماژهى بهوهكرد"ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریشدا لە هەفتەی داهاتو لیژنەیەکی باڵا بنێرێت بۆ بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدڕاڵیی بۆ برەودان بە هەماهەنگیی لە بواری نەوت و وزە لەسەر بنەمای دەستور و بە ڕەچاوکردن و پاراستنی دەسەڵاتە دەستوریەکانی هەرێم لەم بوارە".