ئەعرەجی و ماتیو تۆلەر پرسی ئاگربەستی یەمەنی و کەمپی ئەلهۆلیان تاوتوێکرد

سیاسی
  • 6-04-2022, 14:50
  • +A -A

    بەغدا/ INA 
    ئەمرۆ چوارشەممە ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی قاسم ئەلئەعرەجی لەگەڵ "ماتیو تۆلەر"باڵیۆزی ئەمریکا گفتوگۆیانکرد لەبارەی ئاگربەستی یەمەن و کامپی ئەلهۆل.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی گەیشتووە رایگەیاندوە"ئەلئەعرەجی لە بەغدا پێشوازی کرد لە باڵیۆزی ئەمەریکای لە بەغدا "ماتیوتۆلەر ".
    ھەروەک لەبەیاننامەکەدا ھاتوە لەو کۆبونەوەیەدا دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی لە ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی و هەروەها ڕێگاکانی پتەوکردنی هاوکاری نێوان بەغدا و واشنتۆن لە هەموو ئاستەکاندا تاوتوێکران. 
     لەبەشێکی دیکەدا باس لە گرنگی وەبەرهێنان لە ئاگربەستی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن کراوە و کە دەرفەتی لێکتێگەیشتن لە نێوان لایەنەکانی یەمەندا بڕەخسێنین"
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: کە  گفتوگۆکراوە لەسەر دۆسیەی کامپی سنووری هۆل و ڕێگاکانی پشتگیریکردنی عێراق لە ئاوەدانکردنەوەی چەند بنکەیەکی دەستبەسەردا".