بەغداد/ INA - نهصار ئەلحاج
ئەمرۆ چوار شەممە وەزارەتی گواستنەوە گرنگیی ئەو ڕێگا گرنگانەی ڕوونکردەوە کە بەم دواییانە لە بەندەری فاو کراوەتەوە و هاوکات ئەوەشی خستەڕوو کە تونێلە ژێر ئاوەکە کەلوپەلی لەڕێگەیەوە دەگوازێتەوە بۆ عەمبارەکەی ئەوروپا لە بەرلین.
ناسر شەبلی، وەزیری گواستنەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند"وەزارەتەکەی ڕێگا ناوخۆییەکانی لە بەندەری فاو تەواو کردووە کە بەرەو ،سفر ، پێنج'دەڕوات، لەوێشەوە بەرەو ڕێگای سەرەکی 63 کە ڕێگای سەرەکی یە بۆ زوو گەیشتن بە بەغدا،
وتیشی"گرێبەستەکە لە ساڵی 2019ەوە بە هۆی نەخۆشی کۆرۆنا ڕاگیراوە کە تەواوبوونی کارەکەی بەند بوە بە ڕێگاکە "
ھەروەک وتیشی: "وەزارەتەکەی لەسەر ڕێگایەکی 3.5 کیلۆمەتری تر کاردەکات کە دەگاتە بەندەرەی کۆنتێنەرەکان"
لەلایەکی ترەوە ئینمار ئەلسافی، وتەبێژی کۆمپانیای بەندەرەکانی عێراق، وتی"کردنەوەی یەکێک لە دیارترین ڕێگاکان لە بەندەری فاو یەکێکە لە پڕۆژەکانی ساڵی 2019 کە تەواوبووە وەک بەشێک لە پاشکۆی گرێبەستی درێژکردنەوەی ماوەی گەیاندن"
وتیشی: پڕۆژەکە بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوە و بەڕێوەبەری گشتی بەندەرەکان و ژمارەیەک لە بەرپرسان و نوێنەری کوتلەکان کراوەتەوە"
ئەڵسافی رونیشیکردەوە کە "پڕۆژەکە یەکێکە لە پڕۆژە گەورەکانی فاو، کە ڕێگایەکی 14.5 کیلۆمەترە کە لە دوورگەی بەندەری فاوەوە بۆ ناوچەی کۆنتێنەرەکان بەڕێوەدەبرێت"
وتیشی: "ڕێگاکە هاتووچۆی کاڵاکان لە بەندەرەکەوە بۆ ڕێگای گرێدان ئاسان دەکات، کە بە تونێلی ژێرئاودا تێدەپەڕێت، کە نزیکەی 63 کیلۆمەترە بۆ ئوم قەسر و پاشان بۆ ڕێگای گشتی"
ئاشکراشیکرد کە ڕێگای 63 لە ژێر کەناڵی خور ئەلزبەیر لە تونێلی ئەلمەغوورەوە درێژ دەبێتەوە کە پرۆژەیەکی گەورە و بێوێنەیە لە ناوچەکەدا، چونکە بۆ 2500 کیلۆمەتر لە ژێر ئاودا درێژ دەبێتەوە بۆ پەیوەندیکردن بە ڕێگای گشتی و نێودەوڵەتیەوە، بۆیە ئەو شتومەک وكەلوپەلانەی دێنە بەندەری گەورەی فاو بۆیان دەردەکەوێت کە ڕێگایەکی گەورە و فراوان و خێرایان هەیە و لەڕێگەیەوە دەتوانن بگەنە ھەرێمی کورستان دواتر بۆ تورکیا و بۆ عەمبارەکەی ئەوروپا لە بەرلین"
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد