بەغداد / INA/ئامینه سهلامى
پاش هێرشە سەربازیەکەی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا نرخی نەوت کت وپڕ بۆسەرووی (١٠٠) دۆلار بەرزبووەوە، لەمبارەیەوە (مستەفا اکرم) کەشارەزایەکی ئابووریە لەلێدوانێکدا بۆ ئاژانسی دەنگ وباسی عێراقیە ووتی ( پئشبینیەکانی بەرزبوونەوەی نەوت بەردەوامیان هەیە نەک وەکوئێستا کە گەیشتۆتە (١٠٠)دۆلار بەڵکو تەنها پێشبینی ئەوە دەکرا کە سەقفی (٧٠)دۆلار تێپەڕێنێت ، هەروەها ووتی (پێویستە سوود لەو داهاتە زۆرەی نەوت وەربگیرێت وئاماژەشی بەوەکرد کە یاسای ئاسایشی خۆراکی کەلەحکومەتەوە ناردراوە بۆ پەرلەمان پەیوەندی بەم مەسەلەیەوە نییە و بەمەبەستی ڕاییکردنی پڕۆژەی ستراتیجی نوێ پێشکەش کراوە ،بەهەمان شێوەش شارەزای ئابووری (سلام سمیسم) لەلێدوانێکدا بۆئاژانسی هەواڵنێری عێراقیە ووتی (لەبەر ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی نێوان روسیاو ئۆکرانیا
ئەگەری زۆر بوونی خواست لەسەر نەوت وگاز لەئارادایە، لەهەمان کاتیشدا ڕێگاوبانەکان
وەک جاران نین وهەندێکان پچڕاون بەهۆی جەنگەوە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی نەوت لەبازاڕەکاندا وزۆربوونی خواست لەسەرکڕین ئەمەش بێ گومان نرخەکان بەرز دەکاتەوە)
وتیشی(گەڕان بەدوای رێگا چارەی دی زۆر گرنگە لەم ئان وساتەدا ونرخەکانیش لەئێستاوە تاکو شەش مانگی دی بەردەوام بەم شێوەیە دەبن) ، شارەزای نەوت (حمزهالجواهری) لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی دەنگ وباسی عێراقییە دەڵێت :پێش هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا پێشبینی دەکرا کە نرخی نەوت بگاتە سەقفی (٩٠)دۆلار ئەویش لەبەر فشارەکانی( اوبک بڵەس ) و جێگیربوونی نرخەکان ،)جەختیشی لەوەکردەوە کە جگەلەوشەڕە سزاکانی ئەمەریکا بۆسەر ڕوسیا
و قەدەغە کردنی کڕینی نەوت و گازو ڕەژوو کۆمەڵە هۆکارێکی دیکەبوون بۆبەرزبوونەوەی نرخەکان) ، نبیل عبدالجبار العلی كە توێژەرێکی بواری سیاسی وئابووریە دەڵێت : (گەر خوازیاری ئەوەبین شیکاریەکی بابەتیانە بۆئایندەی نرخەکانی نەوت بکەین بۆئەمساڵ ئەوادەتوانین بڵێین کەنرخی نەوتی خامی برنت لەنێوان (١١٠)و(١٢٠)دادەبێت تاکونیوەی ئەمساڵ بەڵام لە نیوەی دووەمی ساڵدادەبێتە (١٠٥)تا(١١٥)دۆلار ،ئەویش بەگوێرەی خواستەکانی بازاڕ بۆئەمساڵ ،سەرباری ئەوەش ووتی(ئەگەری ئەوە هەیە کەلەماوەی ئەمساڵدا نرخەکانی نەوت چەند قەڵبەزەیەک بهاوێژن ئەویش لەبەر ئەوشپرزەییەی کەبازاڕەکانی نەوت بەخۆیانەوە دەیانبینن)، ئاماژەشی بەوەدا کەبازاڕەکانی ناوخۆ داهاتێکی زۆریان دەست دەکەوێت لەدەرەنجامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کەلەوانەیە لە بارستایی بودجە زەبەلاحتر بێت وشیمانەی ئەوەش هەیە کە (١٤٠)ملیار دۆلار تێپەڕێنێت کە بنکەیەکی نەختینەیی مەزن بۆحکومەتی داهاتووفەراهەم دەکات تاکو بتوانێت پڕۆگرامی
حکومی و پڕۆژەکانی خۆی پێ ئەنجام بدات .