بهغدا-(INA)
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند كە شارێكی نوێی مودرێنی نیشتەجێبوونی لە ئەنبار پەسەندكردووە.
وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن لە راگەیاندراوێكیدا كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقى(INA) كەوت و تیدا هاتووە:"وەزیری ئاوەدانكردنەوە نازهنین محەمەد و سو پلانی وردی دیزاینی شاری نوێی نیشتەجێبوونی ڕومادی پارێزگای ئەنبارم پەسەندكرد".
كە بە بەشێك لە هەوڵ و پلانی وەزارەتە بۆ چارەسەركردنی كێشەی نیشتەجێبوون چارەسەری ئەو قەیرانە لە هەموو پارێزگاكانی وڵات.ئەمەو بە ئامادە بوونی پارێزگاری ئەنبار عەلی فەرحان بەرێوەچوو.
لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە وتی: "شاری نوێی نیشتەجێبوونی ڕومادی 15892 دونۆمە و 22799 یەكەی نیشتەجێبوونی ئاسۆیی بە ڕووبەری ٢٠٠ مەتر و ٣٠٠ مەتر و هەروەها بینای ستوونی درۆست دەكرێت بۆ زیاتر لە 161982 دانیشتوان,هەروەها گەیاندنی خزمەتگوزەرانی بۆ گەرەكی و گۆڵان و مەڵبەندی شارەكانیش دەگرێتەوە.