بەغداد/ INA / نسار ئەلحاج
ئەمرۆ چوارشەممە ، دەستەی حەج و عومرە دووپاتیکردەوە کە هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن سعودیەوە لەبارەی ئەنجامدانی حەج لەمساڵدا پَنهگهیشتووه.
"جەمال بەدری"بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەستەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وت"ئەدای حەج بە لایەنی سعودیەوە بەستراوەتەوە، چونکە تائێستا ئاگادار نەکراوینەوە کە ئایا حەج هەیە یان نا".
وتیشی: "ژمارەی حاجیان لە عێراق گەیشتووەتە نزیکەی 210 هەزار و بەردەوامیش هەیە" و هیواشی خواست ژمارەکە بگاتە 250 هەزار حاجی .